پێشەکی

گۆڕانکاری کەلتووری و کۆمەڵایەتی هاوسەنگ لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا، هەروەها بەرهەمهێنانی زۆری سەیارە، گونجاو لەگەڵ هەموو جۆرە داخوازی و بودجە، گۆڕانکاری سیاسەتی کۆمەڵایەتی لە هەر خێزانێک سەیارەیەک بۆ هەر تاکەکەسێک سەیارەیەک بۆتە هۆی زیادبوونی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژی سەیارە لە شارەکاندا و لەمەڕا کە شار، شەقام و گەراجەکان لە گەشەسەندن و ڕکابەری کردن لەم بوارەدا دوا کەوتوون شایەتی فراوانییەکی زۆر ین لە سەیارە لە شارەکاندا و بەدیهاتنی ئاڵۆزی تەرافیکی و هاتوچۆ و لەدەستچوونی کاتێکی فراوان.

چارەسەری گرفتی هاتوچۆ(ترافیک) پێویستی بە پلاندانانی کورت­خایەن و درێژخایەنی فراوان هەیە کە تەنیا لە کاتی بنیاتنانی پێکهاتە بنەماییەکانی پێویست بۆ نموونە سیاسەتی کەمکردنەوەی هاتووچۆی ناوشار، بنیاتنانی سیستەمی گواستنەوەی گشتی گشتگیر و بۆ بەکارهێنان و هتد کۆنتڕۆڵکردنی ئەو لە داهاتوویەکی نەچەندان دووردا دەکرێ وا سەیر کرێت کە یەکەم هەنگاوی پێویست و کاریگەر لەم ڕێگەیەدا کۆکردنەوەی سەیارەکان لە ڕێڕەو و شەقامەکانە.

گەراج، ئەویش بە ڕادەی پێویست یەکێکە لە گرنگترینەکان پێکهاتە بنچینییەکانی پێویست بۆ کۆنتڕۆڵی هاتوچۆ و بەدیهێنانی ئاسایش بۆ هاووڵاتیان کە بەداخەوە لە لەم ساڵانەی ئەخیردا لە ڕوانگەی بەڕێوەبەرانی شار دوور ماوتەوە و هەرئێستا شایەتی کەمی شوێنی وەستانی سەیارە و قەیرانی گەراج  لەناو شارەکانمان داین.

بەڵام ئەمڕۆ دەرچوون لەم قەیرانە و دابینکردنی گەراج بەڕادەی پێویست ڕێگەیەکی ئاسان نییە.  بۆ دروستکردنی گەراج مڵک زۆر کەمبوونەوە و ئازادکردنی ئەوانیش زۆری تێ دەچێت. لە هەمانکاتدا وەستاندنی سەیارە لە لێواری شەقامەکانیش ڕێڕەوە سەرەکییەکانی شار باریکتر دەکاتەوە و هاتوچۆ(ترافیک) لاوزاتر دەبێت. ئەگەر وایە چارە چییە؟ ڕێگە چارەی گونجاو چییە؟

زۆرترین بەکار لە کەمترین بۆشایی و شوێندا

گەراجی میکانیزە ڕێگا چارەیەکی جیهانی پێشکەوتووی ئەمڕۆکەیە بۆ چارەسەری کەمی شوێنی وەستاندنی سەیارەکان. ئەم گەراجانە لانی زۆری کارامەیی لە کەمترین بۆشاییدا بەدی دێنێن، دامەزراندنی خێرا و ئاسان لە بەکارهێناندا گەورەترین سوودەکانیانە.نپسپۆڕانی کۆمپانیای "گسترش تجهیزات دانا(پەرەپێدانی ئامێرەکانی دانا)" دوای سەردانی پڕۆژە جێبەجێکراوەکان و قۆناغەکانی دانان لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان و پشکنین و دڵنیابوون لە کارامەیی ئەوان، سمارت پارکینگی کۆریای باشوور پێشکەش دەکات بە کۆمەڵگای شارستانی و ئەندازیاری ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

لەسەر ئەم باوەڕە کە چارەسەری زۆر یەک لە گرفتەکانی شارە زەبەلاحەکان تەنیا لەڕێگەی تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو دەکرێت جێبەجێ بکرێت، بە تواناییەکی تەواو دەمانهەوێت  بە پێشکەشکردن و پشتگیری بەهێز لەم ئامێرانە گرێیەک لە کێشە و گرفتەکانی شار بکەینەوە.




.